278 کوردستان

وته‌بێژی حكومه‌ت: گه‌شبینین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن

04:46 - 24/02/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌شبینی خۆی نیشاندا به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و وتی: گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.

 

جوتیار عادل، له‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: كه‌شی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئیجابیه‌ و گه‌شبینین بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

 

وتی: دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا رێكبكەوین و ئامادەیی ئەوەمان نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پابەندیانەی دەكەوێتەسەرمان لەبەرامبەر  دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم.

 

لەبارەی سەردانی وەفدی هەرێمەوە بۆ بەغدا وتی:هەوڵەكانی وەفدی هەرێم بەردەوامەو نەوەستاوەو هەركاتێك پێویست بێت وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا بۆ درێژەدان بەگفتوگۆكانی لەسەر بودجە. جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ رێكنه‌كه‌وتن زیانی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه.‌

 

له‌ به‌شێكی تر كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا وته‌بێژی حكومه‌ت، وتی: له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ره‌شنووسی بودجه‌ی هه‌رێم‌ ته‌واو ده‌بێت و ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان.

 

له‌سه‌ر ره‌وشی كۆرۆناش وتی: لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه‌ ده‌كات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن