2001 کوردستان

وەزارەتى پێشمەرگە بڕیارێکى دیکەى لەبارەى مووچەوە دەرکرد

12:37 - 24/02/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە سێ مووچە بەبێ لێبڕین بدرێت بە پێشمەرگەکانى لیواى 12.


پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە پێشمەرگەکانى لیواى 12 لە سنورى پارێزگاى دهۆک،خۆپیشاندانیان دەستیپێکرد لەدژى پێدانەدانى سێ موچە بەبێ لێبڕین کە وەزارەت بڕیارى لێداوە. 

بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەفسەرەکانى ئەو لیوایە ناڕەزاییان دەربرییوو لەو بارەیەوە، بەڵام کێشەکەیان چارەسەرکرا و سێ موچەکەیان پێدەدرێت. 

وتیشى "لەگەڵ ئەمریکییەکان دانیشتین و کێشەکە چارەسەرکرا کە بەهۆى کێشەى لیست و داخل نەبونیان لە مەشق بەپێی سیستەمى ئەمریکیەوە دروستببوو، کە ئەوان وایان زانیبوو بەئەنقەست ئەوە کرابوو، بەڵام دواتر دەرکەوت هۆکارى تر هەبووە و کێشەکە چارەسەر کرا". 


لە چەند رۆژى رابردودا، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مانگە سێ موچە بە یەکەوە وەردەگرن بە ڕێژەی 100%. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن