وێنە.. برازاکەی کازم ساهیر بە جوانییەکەی بووە جێی قسەوباسی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
11:16 - 23/02/2021
زەمەن-لایف ستایل
نەدا برازای گۆرانیبێژى ناوداری عێراقى کازم ساهیر ناسراو بە"قەیسەر" بە جوانییەکەی هەرای ناوەتەوە.
لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جوانی "نەدا" برازای گۆرانیبێژ کازم ساهیر بۆتە جێی قسەوباسی گەرم و بە جوانییەکەی زۆرترین بینەری هەبووە.
نەدا برازای کازم ساهیرە و لەبواری نمایشکاری جلوبەرگدا کار دەکات، جگە لەوەی خوێندکارە لە بەشی دەرونناسی و کارگێڕی کار.



