كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
09:35 - 18/02/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند،
ئه‌مشه‌و پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن و به‌فر و باران ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئەم شەو ئاسمانى ناوەڕاستى هەرێم، پەڵەهەور و نیمچە هەور
دەبێت، ئاسمانى ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاویەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفر
و کەمێک باران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پلەکانى گه‌رما زیاتر
دادەبەزن بە بەراورد لە گەڵ ئەمڕۆدا و لە هەندێ ناوچە تەم دروست دەبێت، بەتایبەت لە
ناوچەکانی دەوروبەرى پارێزگای دهۆک.