هادی عامری: سوپای تورکیا بەنیازە هێرش بکاتە سەر چیای شەنگال
10:43 - 13/02/2021
زەمەن_عێراق
هادی عامری، سەرۆکی
هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: زانیاری هەواڵگری هەیە دەیسەلمێنێت سوپای تورکیا بەنیازە
هێرش بکاتە سەر چیای شەنگال.
هادی عامری، سەرۆکی
هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا داوا لە حکومەتی عێراق كردوە هەموو ڕێوشوێنێک
بگرێتەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی عێراق و هێزە چەکدارەکان
و حەشدی شەعبی.
بەپێویستی دەزانێت حکومەتی تورکیا واز لەم
کردەوە دوژمنکارانەیە بهێنێت کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵات ناکات.
هادی عامری دەڵێت: پێشبینیمان دەکرد حکومەتی تورکیا لە هەموو
خاکی عێراق بکشێتەوە.
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئامادەیی خۆیانی
نیشانداوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشك و لەو روەوە دەڵێت: دەزگا ئەمنییەکان بە پشتیوانی خودا لە
توانایاندایە بەرگری لە خاکی نیشتمانی پیرۆز بکەن.
ئەم وتانەی هادی عامری، هاوكاتە لەگەڵ جێگیربوونی سێ لیوای نوێی حەشدی شەعبی لە قەزای شەنگال، ئەوەش بەوتەی خۆیان
لەسەر داوای فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر
هێرشێكی لەناكاوی توركیا بۆ ناوچەكە.
ئەو سێ لیوایە كە لە نێوان نۆ بۆ 10 هەزار چەكدار دەبن، پێنجشەممە
11ی شوبات گەیشتنە سنوری قەزای شەنگال و بڵاویانپێكرا.