پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
09:17 - 27/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 27-1-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە ژیانتدا جێبەجێ دەکەیت، دیاری بۆ خۆشەویستەکەت دەکڕیت و ئاشتی دەکەیتەوە، گەشتێک دەکەیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵبدە هاوسەنگی نێو خێزانەکەت رابگرە و لەپێناو بەرژەوەندی خۆت جیاوازی مەکە، سەرکێشی بە کارەکەتەوە مەکە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەمڕۆ بەڵێن بە کەسێک دەدەیت و هەڵدەسیت بە ئەنجامدانی کارێکی نوێ، بەهۆی کارەکەتەوە تەندروستیت پشتگوێ مەخە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
متمانەی زۆر بە تواناکانت بکە چونکە دەگەیتە لوتکە، ئەمڕۆ چاوت بە کەسێک دەکەوێت و هەست بە ئارامی دەروونی دەکەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
چەند زانیارییەکی وردت پیدەگات و تۆش سوودی لێ دەبینیت، دەبێت رووبەڕووی ئەو راستیە تاڵە ببیتەوە کە لە خۆشەویستەکەدا هەیە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەر کارێک دەکەیت گەشبین بەو تواناکانت لە کارەکەتدا بەکاربێنە، تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن دەبیت و بێتاقەت دەبیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی توڕەبوونەکانتەوە چەند هەڵەیەک ئەنجامدەدەیت، خۆشەویستەکەت پێشنیاری شتێکت بۆ دەکات، گرنگی بە وەرزش کردن بدە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی دووریت لە خێزانەکەتەوە چەند گرفتێکت بۆ دروست دەبێت، کەسێکی پێویستی پێت دەبێت و بەمنزیکانە داوای شتێکت لێدەکات.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵدەدەیت دۆخی دارایت باش بکەیت، لەرووی سۆزدارییەوە زیادەڕۆیی لە پەیوەندیت مەکە و کات بەخۆت بدە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەوڵدەدەیت بە پلان و فیڵ خێزانێک تێک بدەیت، ئەمەش زیان بە کەسایەتیت دەگەیەنێت و دواتر تووشی ئازاری ویژدان دەبیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەهۆی توانا زۆرەکانتەوە، پشتگیری دەکرێیت و ئەمڕۆ پلەیەک وەردەگریت، بەهۆی سەرنجڕاکێشیتەوە خۆشەویستەکەت هۆگری خۆت دەکەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەهۆی شتێکتەوە، کارەکەت بەرەو باشبوون دەچێت و لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت، تواناکانی خۆشەویستەکەت کەمدەکەیتەوە.