7625 کوردستان

گۆرانی ئینزیبات به‌ڵێنێكی بۆ هه‌وادارانی به‌جێده‌هێنێت

08:02 - 26/01/2021

"زه‌مه‌ن"


گۆران عومەر ناسراو به‌ "گۆرانی ئینزیبات" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، به‌ڵێنێكی بۆ هه‌وادارانی به‌جێده‌هێنێت ئه‌ویش بێبه‌ش نه‌كردنیانه‌ له‌ گۆرانی و به‌رهه‌می نوێ.

له‌ بەرهەمێکی ڤیدیۆیدا، گۆرانی ئینزیبات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندان ناسری ره‌زازی و هێمن حسێن ده‌رده‌كه‌وێت و پێكه‌وه‌ گۆرانی ده‌چڕن.

له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنیه‌وه‌، گۆرانی ئینزیبات بە "زەمەن"ی وت: لە کاتی ھەڵبژارندا بەڵێنم بە ھەوادارەکانم دا بوو کە ھیچ کات بێ بەشیان نەکــەم لە بەرھەمی تازە و لە ھونەر دانەبــڕێم، بۆیە بەپێی تواناو کات کە بە شێوەیەک بێت ڕێگــا لە کــاری پەرلەمان نەگرێت.

وتیشی: لە ئێستادا ھەوڵ دەدەم دڵی ھەوادارانم ڕاگرم جار جارە بەرھەمێک پێشکەش بکەم، تەنھا لە بەر دڵی ئەوانە و لە زەمەنی ئەندام پەرلەمانیدا نە ھیچ بڕە پارەیەکم وەرگرتووە و  نە وەریشیدەگرم و ئاھەنگی تایبەتی کەسم نه‌کردوە».

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن