بايدن بڕیارێکى نوێى واژۆ کرد
12:23 - 26/01/2021
زەمەن_ئەمریکا
سەرۆکی ئەمریکا، ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی واژووكرد كه قه‌ده‌غه‌ی گەشتكردن ده‌خاته
سه‌ر ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانی ناوچه‌ی شنگن، بەریتانیا، ئێرلەندا، بەڕازیل و ئه‌فریقای
باشوور دێنە وڵاته‌كه و هاووڵاتیی ئەمریکا نیین.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا به واژووكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی
هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشتر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر
كردبوو كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه له
رۆژی ٢٦ی كانوونی دووه‌م به‌دواوه و ئەفریقای باشووریشی بۆ لیستی وڵاته‌كان زیادكرد.
لەو بڕیارنامه‌یه‌دا کە بایدن واژووی کردووە ھاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی
بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی زنجیره نوێیه‌كان و نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناوەندی كۆنترۆڵكردن
و رێگرتن لە نەخۆشییەکان، دووبارە وردبینی بۆ سیاسەتەکانی گەشتی نێودەوڵەتی كردووه.
دوای وردبینییه‌كان لە دۆخی تەندروستیی وڵاتانی ناوچه‌ی شنگن، بەریتانیا، ئێرلەندا،
بەڕازیل و ئه‌فریقای باشوور، بڕیارماندا به جێبه‌جێكردنی سنووردارکردنی گەشتی ئەو
کەسانەی لەو وڵاتانەوە دێنه ئەمریکا".
به‌وپێیه، ئەو کەسانەی کە هاووڵاتیی ئه‌مریكی نیین و لەو وڵاتانەوه کە لە
بڕیارنامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه، یان له ١٤ رۆژی رابردوودا له‌و وڵاتانه
بوون و بۆ ئه‌مریكا گه‌شت ده‌كه‌ن، رێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه ئه‌مریكا.