14 رۆژ له ژێر زه‌ویدا بوو رزگاری بوو
09:01 - 24/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
له كارێكی ئه‌سته‌م و موعجیزه‌ئاسادا، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن توانیان ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه پیاوێك رزگار بكه‌ن، كه 14 رۆژ بوو له ژێر زه‌ویدا بوو به‌هۆی
رووخانی كانێكی زێڕ له باكوری رۆژهه‌ڵای چین.
ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی چین بڵاویكرده‌وه، كرێكاره‌كه ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه كراوه بۆ چاره‌سه‌ر، هاوكات ئاژانسی شینخوا، ڤیدیۆی ساتی ده‌رهێنانی
كرێكاره‌كه‌ی له ژێر زه‌وی بڵاوكرده‌وه.
22 كرێكار له كانی زێڕی هوشان له 10ی ئه‌م مانگه‌وه له ناوچه‌ی چیچا، له
ژێر زه‌ویدا گیریان خواردووه، هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كێك له كرێكاره‌كانی گیانی له
ده‌ستدا و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ 11 له كرێكاره‌كان پچڕاوه.
ئه‌و كرێكاره‌ی ئه‌مرۆ رزگار كراوه له شوێنێكی جیاوازدا بووه له شوێنی
ئه‌و 10 كرێكاره‌ی دیكه كه ده‌توانرێت خواردن و پێداویستیان بۆ بنێردرێت.
ده‌سه‌ڵاتداران رایانگه‌یاندووه، لابردنی به‌ربه‌سته‌كان و هه‌ڵكۆڵینی زه‌وییه‌كه
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایاندووه، تا ئه‌و كاته‌ی توانراوه رێڕه‌وێك بۆ گه‌یاندنی
خواردن و پێداویستیه‌كان به كرێكاره‌كان بكرێته‌وه.