یەكەم لێدوانی ترەمپ دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی
10:24 - 23/01/2021
زەمەن_جیهانی
لە یەکەم لێدوانیدا
دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بە
پلانەکانی بۆ قۆناغی داهاتووی ژیانی کرد.
ترەمپ لە کاتی
نانی ئێوارە لەگەڵ هاوڕێکانی لە یانەی گۆڵفەکەی لە فلۆریدا، لەوەڵامی پلانی
داهاتووت چیە لە سیاسیەتدا، بە رۆژنامەی "واشنتۆن ئكزامینز" ی ڕایگەیاند:"
ئێمە شتێک دەکەین، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە".
یاریدەدەرێکی پێشووی
ترەمپ کە لەگەڵی بوو، دەستبەجێ گفتوگۆکەی لەگەڵ ڕۆژنامە ئەمریکیەكە ڕاگرت، بەبێ ئەوەی
وردەکاری زیاتر بدات.
ڕۆژی چوارشەممە
ترەمپ پاش ئەوەی ڕەتیکردەوە بەشداری لەرێورەسمی دەستبەكاربوونی 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا
جۆ بایدن بکات، گەیشتە فلۆریدا و لەوێ لەسەر موڵکە تایبەتیەکانی نیشتەجێیە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە
یاریدەدەرێکی ترەمپ ڕایگەیاند، کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێویستی بە پشووە، وتیشی:
بەهیوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێکی تەواو یاری گۆڵف بکات.
بەپێی هەواڵی میدیاکان،
ترەمپ بیر لە خۆپاڵاوتن دەكاتەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ساڵی 2024 دا، بۆ
ئەوەش پلانی هەیە حزبێكی نوێ دابمەزرێنێت.