ڤیدیۆ.. سەگێک لە بەردەم نەخۆشخانە بۆ ماوەی چەند رۆژێک چاوەڕوانی خاوەنەکەی دەکات
09:38 - 23/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
لە وڵاتی تورکیا، سەگێک لەبەردەم نەخۆشخانە
بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەوەستێت تاوەکو خاوەنەکەی چارەسەر وەردەگرێت و دەردەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک
بڵاوکراوەتەوەو تێیدا دەرکەوتووە، سەگێک بەناوی "بونجوک" لە شاری
ترابزونی باکوری تورکیا، بۆ ماوەی 5 رۆژ لەبەردەم نەخۆشخانە چاوەڕوانی خاوەنەکەی
دەکرد تاوەکو چاک ببێتەوەو بیبینێت.
هاوکات، خاوەنەکەی دۆخی تەندروستی تێک چووەو
بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوەو، کاتێک دەردەچێت، بە روویەکی خۆشەوە
سەگەکە بەروویەوە دەچێت.
بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، زۆرترین بینەری
دەبێت و دەبێتە جێی قسەوباسی نێو چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.