وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌ركرد
03:47 - 17/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی
دارایی هه‌رێم، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان
و نەهێشتنی رۆتین لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە خۆی، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
به گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تى
دارایی و ئابوری كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره، تێیدا
ئاماژه به‌وه دراوه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و
ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێری و نەهێشتنی ڕۆتین، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە
گشتییەکانی سەر بە وەزارەته‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه، كه پابەندی کاتی وەڵامدانەوەی
نووسراوەکان بن، بەو شێوەیه‌ى کە لە خوارەوە دیاری کراون:
1. ئەو نووسراوانەی کە ئاسایین و هیچ کەموکوڕییان نییە و مامەڵەی
ئاسایین، لە هەمان ڕۆژدا وەڵام بدرێنەوە.
2. ئەو نووسراوانەی پێویستی بە وردبینیی زیاترە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی
کارکردن داوەڵام بدرێنەوە.
3. ئەو نووسراوانەی کە لە سەرەتاکان (أولیات) کەموکوڕیان هەیە، یان هەر
کێشەیەکی دیكه‌ى هەبێت، لە ماوەی حه‌وت ڕۆژی کارکردن‌دا وەڵام بدرێنەوە.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
داراییدا ئه‌وه‌ش هاتووه، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەری
(قانون إنضباط موظفین) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بۆ جێبەجێکردنی کاری پێویست.