میدیای پارتی وێنه‌ی "سێ له ته‌قه‌كه‌رانی" سه‌روپێخانه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
10:03 - 17/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
كه‌ناڵی كوردستان 24ی نزیك له مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌ت، وێنه‌ی سێ كه‌س بڵاوده‌كاته‌وه كه گوایه ته‌قه‌یان له سه‌روپێخانه‌كه
كردووه.
دوێنێ ئاسایشی هه‌ولێر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی
ده‌ستگیركرد كه به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی ته‌قه‌یان له چێشتخانه و سه‌روپێخانه‌كان
كردبووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كه‌ناڵه‌كه‌ی نزیك له
مه‌سرور بارزانی، وێنه و زانیاری له‌سه‌ر 3 كه‌سی دیكه بڵاوكرده‌وه كه گوایه
ته‌قه‌یان كردووه و ئاسایش به دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
کاتژمێر 2:30 خولەکی
بەرەبەیانی هەینی، لە شاری هەولێر، چوار کەس بەهۆی نەمانی خواردن، بە چەکەوە
هەڵیانکوتایە سەر سەروپێخانە و چێشتخانەی ساماڵ و چێشتخانەکە و چەند چێشتخانەیەکی
تەنیشتیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە.
لە رووداوی هێرشکردنە سەر سەروپێخانەکەى
هەولێردا دوو کارمەندى سەروپێخانەکە برینداربوون و بەوتەى خۆیان ٥٠٠ فیشەکیان
پێوەنراوە لەلایەن چوارکەسەوە و بە چەکى جۆرى کڵاشینکۆف و بیکەیسی و دەمانچە
تەقەیانکردووە،بەوهۆیەوە زەرە و زیانێکی زۆریان بە چێشتخانەکە و دوو
چێشتخانەی دیکە و چایخانەیەک گەیاندووە.
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه له لێدوانێكدا
باسیله‌وه‌كردووه، كه ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌گه‌ڵ شاگردانی چێشتخانه‌كه‌دا هه‌بووه
و سوكایه‌تیان پێكراوه و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ته‌قه‌یان كردووه.