فراکسیۆنی گۆڕان: بەردەوام دەبین لە نوێنەرایەتیی راستەقینەی جەماوەری گۆڕانخواز
09:53 - 16/01/2021
زەمەن_بەغدا
فراكسیۆنی گۆڕان
لە بەغدا رایدەگەیەنێت: بەردەوام دەبن لە نوێنەرایەتی کردنی راستەقینەی جەماوەری گۆڕانخواز
و ئاماژهش بۆ ئهوه دهكهن كه هەرگیز و لە ژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نابین کە وەک گرێبەستی نێوان ئێمە و خەڵک وایە و لەسەرەتاوە گۆڕانی لە پێناودا دامەزراوە..
ئەمڕۆ شەممە،
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی
سازکرد دواتر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لەسەرەتای
راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هەموو هەوڵێکی فراکسێۆنی گۆڕان وەک پێکهاتەیەکی کاریگەری
ناو هاوپەیمانیی هیوای کوردستانی چالاککردنی رۆڵی نوێنەرایەتیە لە ئاست کاری پێکەوەییدا
و رێگرتنە لە هەر قۆرخکارییەکی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق کە حزبێک یان ئاراستەیەکی
سیاسیی ناو هەرێم بیەوێت بەناوی نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستانەوە و لەسەر حسابیی خەڵکی
هەرێم، ئەجێندا حزبیی و شەخسی و عائیلیەکانیان جێکەوت بکەن.
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئەمڕۆ شەممە،
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی
سازکرد.
لەو کۆبونەوەیەدا
فراکسێۆن جەختی کردەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
هەمو هەوڵێکی فراکسێۆنی گۆڕان وەک پێکهاتەیەکی کاریگەری ناو هاوپەیمانیی هیوای کوردستانی چالاککردنی رۆڵی نوێنەرایەتیە لە ئاست کاری پێکەوەییدا و رێگرتنە لە هەر قۆرخکارییەکی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق کە حزبێک یان ئاراستەیەکی سیاسیی ناو هەرێم بیەوێت بەناوی نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستانەوە و لەسەر حسابیی خەڵکی هەرێم، ئەجێندا حزبیی و شەخسی و عائیلیەکانیان جێکەوت بکەن.
2. دەربارەی پڕۆژە یاسای موازەنەی فیدڕاڵی
بۆ ساڵی 21، فراکسێۆنی گۆڕان بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە رایدەگەیەنێت کە لەگەڵ ئەوەدایە
چیتر لە پاڵ تاڵانکردنی داهاتەکانی کوردستاندا بەتایبەت داهاتی نەوت خەڵکی
کوردستان بێموچە و بێ بودجە نەکرێ بەناوی دروشمی موزەییەف و، کاتی ئەوە هاتوە نەوتی
خەڵکی کوردستان ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشەی پشکی هەرێم لە موازەنەی فیدراڵیدا،
نەک هەرزانفرۆش و تاڵانفرۆش بخرێتە خزمەتی دەوڵەتان و حزب و خێزانە سیاسیەکان.
فراکسیۆن جارێکی تر جەخت لە بەرجەستەکردنیی ئازادییە گشتیەکان دەکاتەوە لە هەرێمی کورستان و بەردەوامە لە فشار و بەدواداچونەکانی لەسەر دۆسێی دەستگیرکراوەکانی ژیر دەسەڵاتی زۆنی زەرد و سەلامەتیی گیانی هەمو ئەو رۆژنامەنوس و مامۆستا و چالاکوانانە دەخاتە ئەستۆی حزبی دەسەڵاتداری ئەوێ. هەروەها بەردەوامین لە فشار کردن بۆ لێکۆڵینەوە لە بکوژانی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی رابردو لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەدادگایی گەیاندنیان.
4. هەڵمەتێکی ناوزڕاندن و تۆمەتبەخشینەوە
بە شیوەیەکی رێکخراو و هاوبەش لە لایەن پارتی و هاوئاوازەکانییەوە دژی هاوپەیمانیی
هیوا بە گشتی و فراکسێۆنی گۆڕان و ئەندامانی بە تایبەتی بەرێوەدەچێت، ئێمە لە کاتێکدا
هۆشداری دەدەین لەوەی بەوردی ئاگاداری سەفقە و پیلانەکانیانین، ئاگاداریشیان دەکەینەوە
کە هەرگیز و لە ژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نابین کە وەک گرێبەستی
نێوان ئێمە و خەڵک وایە و لەسەرەتاوە گۆڕانی لە پێناودا دامەزراوە.
5. فراکسێۆن بێباکی
خۆی لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوە هاوبەشانەی بەرەی دەسەڵات دەخاتە ڕوو کە بەرامبەر
فراکسیۆن دەیگرنەبەر، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەو قەناعەتە سیاسیانەن کە لە سەرەتای گۆڕانەوە
وەک بەڵێنی سیاسیی بەخەڵکمانداوە و لە دەرەوەی بەرژەوەندی گشتی نابینە پارێزەری خەڵکی
لادەر و، بەردەوام دەبین لە نوێنەرایەتی کردنی راستەقینەی جەماوەری گۆڕانخواز و ناڕازیی
کوردستان کە ئێمە شەرعییەتمان لەوان وەرگرتوە.
فراکسیۆنی گۆڕان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
16/ 1/ 2021