680 ئابوری

به‌غدا زانیاری له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

01:56 - 15/01/2021

زه‌مه‌ن_عێراق

وەزیرى نەوتى عێراق ئاشكرایده‌كات، هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی به‌ هه‌رزانتر ده‌فرۆشێت و ئەوەش لە بەرژەوەندى گشتى نییە.


ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق لە چاوپێکەونێکیدا رایگەیاند: عێراق داواى کردوە کە بەهۆى ئەو قەیران و کێشانەى لە ناوخۆى وڵاتەکەیدا هەیە ماوەیەکى زیاتر وەربگرێت بۆ دانەوەى ئەو پێبژاردنەى کە لە زیادەى بەرهەمهێنانى نەوت هاتوەتە سەریان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،عێراق لە ئێستادا پابەندى رێککەوتنى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت دەبێت و بەراورد بە سەرجەم نەوتی بەرهەمهێنراو لە ئاسیا، نرخی نەوتی عێراقی بەرزترینی سەر ئاستی کیشوەرەکەیە و نرخى بەرمیلێک نەوتی بەسرە گرانترینە و بە 55 دۆلار دەفرۆشرێت".

ئیحسان عەبدولجەبار لەبارەى نەوتى هەرێمی كوردستان ده‌ڵێت، هەرێم پابەندى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق نییە و رۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى هەرێمى کوردستان بە 20 دۆلار دەفرۆشرێت و  ئەوە لە بەرژەوەندى گشتى نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن