كه‌شناسی زانیاری له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و ئاشكرا ده‌كات
06:28 - 14/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی
هه‌رێم رایگه‌یاند، له زۆربه‌ی ناوچه‌كان بارانبارین ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مشه‌و
له هه‌موو ناوچه‌كان باران ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و باشور و
ڕۆژئاواى هەرێم بارانبارین ده‌ستی پێكردووه و بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان
دەبارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
تەنها لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و گەرمیان باران نەباریوە، پێشبینیش دەکرێ لە چەند
کاتژمێری داهاتوشدا باران لە هەموو ناوچەکانى دیکەش ببارێ.