سهرۆكی نوێی فراكسیۆنی یهكێتی پهیامێكی بڵاوكردهوه
04:03 - 14/01/2021
زهمهن_بهغدا
ئاڵا تاڵەبانی دوای
هەڵبژاردنی بە سەرۆکی فراکسیۆنی یهكیتی له بهغدا دهڵێت، لەسەر "رێبازەکەی مام"
بەردەوام دەبم و درێژە پێدەری خەباتی دیموکراسی و مەدەنی لە پەرلەمان دەبم.
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە،
"سوپاس بۆ سەرۆکایەتی یەکێتیی و هەڤاڵانی سەرکردایەتی و هاورێیانم لە
فراکسیۆنی سەوز؛ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانەبەخشینیان بە بەندە، کە
لە ئایندەیەکی نزیکدا؛ وەک سەرۆکی فراکسیۆن دەستبەکاردەبم".
سهرۆكی نوێی فراكسیۆنی یهكێتی
لهبهغدا ئاماژهی بهوهشكردووه، "دڵنیایی دەدەم بە هەموو یەکێتییەکان و
کەسوکاری شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە لەسەر رێبازەکەی (مام) بەردەوام
دەبم درێژە پێدەری خەباتی دیموکراسی و مەدەنی لە پەرلەمان دەبم".
ئاڵا تاڵەبانی دهشڵێت، "بەهەمو توانامەوە کاردەکەم بۆ
خزمەتکردنی میللەتەکەم، لە رێگەی خەباتی پەرلەمانییەوە".
ئەمڕۆ لە شاری بەغدا بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامی
مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئاڵا تاڵەبانی، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یهكێتی له بهغدا دیاریکرا.