پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
09:38 - 14/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 14-1-2021ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لە کارەکەت پشوو وەردەگریت و گەشتێک دەکەیت، هەوڵبدە گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت و دیاری بۆ ببەیت، لەجگەرە کێشان دوربکەوەرەوە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵبدە سوود لە تواناکانت وەرگریت بۆ ئەوەی بڕێک پارە بەدەستبهێنیت، کەسێک هەیە خۆشی دەوێیت و بەمنزیکانە پێت دەڵێت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دەکەویتە رکابەری کردن بەرامبەر هاوپیشەکانت و بەرەو پێشەوە دەچیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا چاک دەکەیتەوەو واز لە خۆپەرستی دەهێنیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەردەوام هەوڵدەدەیت پاساو بۆ ئەو هەڵانە بێنیتەوە کە ئەنجامیان دەدەیت، خۆشەویستەکەت وزەیەکی زۆری هەیە و هەوڵبدە سوودی لێوەرگریت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
کارەکەت لا گرنگ بێت و هەوڵ و ماندووبونی بۆ بخەرەگەڕ، هەڵەکانی رابردوو کە بەرامبەر خۆشەویستەکەت ئەنجامتداوە دووبارەیان مەکەرەوە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەمڕۆ لە شوێنی کارەکەت چەند گرفتێکت بۆ دروست دەبێت، بە رۆحێکی پاکەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە و وەرزش بکە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی ئەوەی هەمیشە لەکارەکانتدا سەرکەوتوویت، کەسانێک هەوڵدەدەن گرفتت بۆ دروستبکەن، خۆشەویستەکەت متمانەت پێناکات.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
وزەو چالاکی زۆرت هەیە و کاری باشترت پێدەدرێت بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەیت، هەوڵەکانت بۆ گەڕاندنەوەی خۆشەویستەکەت شکست دەهێنێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
کاری زۆر هەیە کە بتەوێت ئەنجامیان بدەیت، مەهێڵە هیچ رووداوێک کار بکاتە سەر دۆخی دەروونت، ئاگاداری جۆری خواردنەکەت بە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
پێویستە شوێنی کارەکەت نەگۆڕیت بۆ ئەوەی دواتر پەشیمان نەبیتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئارامییەکی زۆر دەکەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەگەر لەلایەن بەرپرسەکەتەوە پشتگیری بکرێیت، سەرکەوتن تۆماردەکەیت، هەوڵبدە بە گفتوگۆ ئەو داواکارییانەی هەتە بە خۆشەویستەکەت بڵێیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ هەموو شتێک لە بەرژەوەندی تۆدا دەبێت و بەربەستەکان تێک دەشکێنیت، چاوێکی زۆر لەسەر پەیوەندی نێوان تۆو هاوسەرەکەت هەیە.