كورد ئاگاداری كاروباری بانكی ناوه‌ندیی عێراق نییه
09:34 - 03/01/2021
"زه‌مه‌ن"
بانكی ناوه‌ندیی عێراق كه به‌هه‌ستیارترین دامه‌زراوه‌ی
ئابووریی‌و دارایی هه‌ژمار ده‌كرێت له‌وڵاتدا، کەچی کورد نەک هیچ پۆستێکی
بەرنەکەوتووە، بەڵکو ئاگاداری كاروباره‌كانیشی نییە.
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لەمبارەیەوە
كورد خۆی بە كه‌مته‌رخه‌م دەزانێ له‌ئاست
دوورەپەرێزی لە ناوەندێکی وا گرنگ و هەستیاردا. هەر ئەو نا، چەند پەرلەمانتارێکیش
راستی ئەو قسەیە دەسەلمێنن.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ زەمەن وتی: لایه‌نه عێراقییه‌كان ئاماده بوون پۆستی
یه‌كێك له وه‌كیله‌كانی بانكی ناوه‌ندیی بده‌ن به كورد، کەچی به‌هۆی ململانێی
حزبییانەی پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه ئه‌و پۆسته تائێستا نه‌دراوه به كورد.
له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عس كورد وه‌كو هاوبه‌شێكی
راسته‌قینه به‌شداریی له‌سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقدا كرد و پشكی له‌سه‌رجه‌م
دامه‌زراوه‌كاندا بۆ دیاریكرا، به‌ڵام به‌وته‌ی د.فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی
دارایی عێراق، كورد خۆی داوای هیچ پۆستێكی نه‌كردووه له‌ناو بانکی ناوەندییدا، ئه‌وه‌ش
به‌زیانێكی گه‌وره شكاوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
نه‌بی بۆ زه‌مه‌ن روونیكرده‌وه "به‌هۆی نه‌بوونی
هیچ پۆستێكی ئیداریی له‌ناو بانكی ناوه‌ندییدا، چه‌ندین گرفت بۆ بانكه‌كانی
كوردستان دروستكراون. هەروەها تائێستاش بانكی ناوه‌ندی لقی خۆی له سلێمانی نه‌كردووەته‌وه
كه پێشتر داخرابوو، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌می كورد خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌چه‌ندین پۆست‌و دامه‌زراوه‌ی
هه‌ستیار پێكدێت‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه پێی ده‌وترێت
ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی و له نۆ كه‌س پێكدێن، ئه‌وانیش پارێزگار‌و حه‌وت ئه‌ندام و
یه‌ك راوێژكار. هه‌روه‌ها پارێزگاری بانكه‌كه دوو بریكاری هه‌یه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك
له‌و پۆستانه به‌ده‌ست كورده‌وه نین، بێجگه له ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی ١٧ پۆستی
باڵای دیكه لەو بانكه‌دا هەن كه بریتین له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی به‌وه‌كاله‌ت‌و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ر.
شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری عێراق‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی
دارایی بۆ زه‌مه‌ن وتی: " كورد له كاتی دانوستان‌و گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی
عێراقدا هێنده‌ی چاوی له‌سه‌ر پۆسته باڵاكان‌و پۆستی وه‌زیره‌كان هه‌یه، هێنده
گرنگی به‌پۆسته‌كانی دیكه نادات، كه هه‌ندێك له‌و پۆستانه گرنگیی زۆریان هه‌یه‌و
پێگه‌ی هه‌ستیارن."
شیروان وتیشی: ئه‌گه‌ر كورد به‌وردی كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی
ئه‌و پۆسته هه‌ستیارانه نه‌كات، ئه‌وا له داهاتوودا به‌زیانێكی زۆر بۆی ده‌شكێته‌وه،
بۆیه پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان داوا بكه‌ن له سه‌رجه‌م پۆسته هه‌ستیاره‌كان‌و
دامه‌زراوه‌كاندا پشكی كورد پارێزراو بێ".
حزبه باڵاده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه
ده‌كه‌ن، حكومه‌تی به‌غدا‌و لایه‌نه عێراقییه‌كان له ده‌ستوور لایانداوه‌و پشكی
كورد ناده‌ن لەناو دامه‌زراوه‌كانی عێراقدا، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید
په‌رله‌مانتاری عێراق‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئاماژەی بەوەدا، لایه‌نه‌كانی
عێراق ئاماده‌ن یه‌كێك له بریكاره‌كانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی‌و چه‌ند
پۆستێكی دیكه‌ی ناو دامه‌زراوه‌كه بده‌ن به كورد، به‌ڵام به‌هۆی ململانێ‌و
ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، تائێستا ئه‌و پرسه یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، نه‌بوونی هیچ كوردێك له پۆسته
باڵاكانی بانكی ناوه‌ندییدا بوه‌ته هۆی زیانێكی زۆری ئابوری‌و دارایی بۆ هه‌رێمی
كوردستان، به‌تایبه‌ت له پرسه‌كانی خستنه‌بازاڕی دراو‌و مامه‌ڵه‌ی دۆلار به‌رامبه‌ر
به‌دینار.
گرنگی بانكی ناوه‌ندی:
بانكی ناوه‌ندیی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له
عێراقدا چه‌ندین ئه‌ركی له‌ئه‌ستۆدایه له‌وانه:
رێكخستنی پاره‌ی یه‌ده‌گی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و
پاراستنی رێژه‌كه‌ی
چاودێریكردنی دراوی عێراق له‌ناو بانكی نێوده‌وڵه‌تی‌و
سه‌رپه‌رشتیكردنی زێڕ
له‌چاپدانی دراو‌و كۆنترۆڵكردنی رێژه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه
له بازاڕ و بانكه‌كاندا
كۆنترۆڵكردنی به‌های دینار له‌به‌رامبه‌ر دراوه
بیانییه‌كان
خستنه‌بازاڕی دۆلار‌و پارێزگاریكردن لە به‌رزبوونه‌وه
و نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دینار
پاراستنی سه‌قامگیریی نه‌ختینه‌یی‌و رێگرتن له هه‌ڵاوسان
و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی نه‌ختینه
رێكخستن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی كه‌رتی بانكی و سیستمی
دارایی له عێراقدا
ئەرکەکانی بانکی ناوەندی
بریتیە لە کۆنتڕۆڵکردنی خستنەرووی دراو لە ئابووریدا، بریار لەسیاسەتی
نەختینەی وڵات دەدات، سیاسەتی
نەختینەی واتە کۆنترۆڵکردنی خستنەرووی پارە لە لایەن حكومەتەوە، ئەمەش دوو
جۆرە، یەکەمیان سیاسەتی نەختینەی سنگ هەڵگوشین، وا ئەویتریان سیاسەتی
نەختینەی فراوانخوازی .
هەڵدەسێت بەدابینیکردنی قەرز بۆ بانکەکانی تر و چاودێری بانکەکانی تر دەکات
و کار ئاسانیان بۆ دەکات. لە چاودێریکردندا بانکی ناوەندی سنور بۆ بانکەکانی تر
دادەنێت، تاکو سەرکێشی بە پارەی پاشەکەوتکەرانەوە
نەکەن . مۆڵەتی دامەزراندنی بانک تەنها لای بانکی ناوەندیە، رێژەی یەدەک دەسەپێنێت بەسەر بانکەکاندا.
کۆنتڕۆڵی خستنەڕووی دراو
سێ لایەن کار لە خستنەڕووی پارە دەکات، بانکی ناوەندی و سیستەمی بانکی
وڵات، پاشەکەوتکەران یان خێزانەکان، سیستەمی بانکی دەورێکی کاریگەری هەیە لە
خستنەڕووی دراودا، سیستەمی بانکی لە عیراقدا زۆر لاوازە، بۆیە بەردەوام خستنەڕووی
پارە کەمبوە لە عێراقدا.
بانکی ناوەندی عێراق بەم شێوانە خستنەرووی پارەی پێناسەکردوە
1- پارەی دەرچوو، واتە ئەو پارەیەیە کە بانکی ناوەندی چاپی دەکات، ئەوەی لای جەماوەرە و سندوقی بانکەکاندایە .
2- پارەی یەدەک، بڕی پارەی
چاپکراوە لەگەڵ راسپاردەکانی بانکە بازرگانیەکان بەدیناری عێراقی لەسندوقی بانکی ناوەندی .
3-خستنەرووی بەر تەسکی پارە M1، ئەو برە پارەیەی کە بەدەستی خەڵکی وڵاتەکەوەیەو هەروەها راسپاردەی
دراوی بیانی و دراوی ناوخۆ کە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە هەیە، هەروەها دەزگا
داراییەکانی کە سەر بە حکومەت نین.
4-خستنەرووی فراوانی پارە M2، برتییە لە خستنەرووی بەرتەسکی پارە لەگەڵ هاوشێوەی پارە، واتە
ئەو سپاردانە کە (نە گۆڕن و جێگیرن) سپاردەی پاشەکەوت و ( رسوم و دڵنیایی) .
عێراق بەردەوام دەستیکردوە بە زیادکردنی خستنەڕووی پارە، ساڵانە بڕیک زیاد دەکات، بەهۆی
زیادکردنی خەرجیەکانی حکومەتەوە، لەئێستاشدا دەبێت خستنەڕووی پارە زیاد بکات بەهۆی
دابەزینی نرخی دراوەکەیەوە .