4906 کوردستان

وێنه‌.. له‌ سنوری سلێمانی نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ بڵاوبوه‌ته‌وه‌

09:40 - 25/12/2020

"زه‌مه‌ن"

پزیشكێك ئاشكرایده‌كات كه‌ نه‌خۆشی گه‌ڕی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوبوه‌ته‌وه‌ و هۆشداری ده‌دات كه‌ ئەم نەخۆشییە زۆر بە خێرایی و بەئاسانیی بڵاودەبێتەوە.


دکتۆر کۆچەر عمر پسپۆری نەخۆشییەکانی مناڵان و تازەلەدایک بووان رایگه‌یاند،ماوەیەکە لە دەڤەری پیرەمەگروون و قەزای دووکان و دەڤەری ڕاپەرین و تەنانەت سنوورە نزیکەکەکانی شاری سلێمانیش تێبینیمان کردووە کە بەشێوەیەکی بەرچاو نەخۆشی گەڕیی (scabies) بڵاوبووەتەوە، کە دیارترین نیشانەی ئەم نەخۆشییە بریتیە لە خورانێکی بەردەوام و بێزارکەری هەموو گیان و پەڵەی قاوەیی لەسەر جەستە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم نەخۆشییە زۆر بە خێرایی و بەئاسانیی بڵاودەبێتەوە، تکایە لە کاتی بوونی خورانی زۆردا بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ئه‌و پزیشكه‌  داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ده‌كات بەدواداچوونی جددی بکەن لەوبارەیەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن