دۆلار به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر دابه‌زی
01:59 - 21/12/2020
"زەمەن"
نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر نیه و رێژه‌یه‌كی زیاتر دابه‌زی.
په‌یامنێرانی "زه‌مه‌ن" له ناو بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی هه‌ولێرو
سلێمانی، رایانگه‌یاند كه نرخی ئێستای دۆلار (كاتژمێر 2-ی پاشنیوه‌ڕۆ) ئه‌مڕۆ
دووشه‌ممه؛ 100 دۆلار به 139 هه‌زار دیناره.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كه بازاڕی دراو كرایه‌وه نرخی 100 دۆلار به
142 هه‌زار دینار بوو، نزیكی نیوه‌ڕۆ له هه‌ولێر دابه‌زی بۆ 140 هه‌زار دینار.
دوێنێ و پێرێ، 100 دۆلار له هه‌رێمی كوردستان به 145 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی
پێوه‌كرا.
جێگیر نه‌بوونی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له كاتێكدایه له رۆژی شەممەوه،
بانکی ناوەندی عێراق نرخی کڕینی دۆلاری بەرامبەر (1450) دینار لە وەزارەتی دارایی دیاریکرد،
بۆ ناو بازاڕ و خەڵکیش بە (1470) دینار.
هه‌ر هه‌مان رۆژ لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى
وەزیرانى عێراق دا، بڕیار درا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 145 هەزار دینار
جێگیر بکرێت.