ئیسرائیل هاوڵاتیانی خۆی لە هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێک ئاگاداردەکاتەوە
02:14 - 04/12/2020
"زەمەن"
دوای کوژرانی زانا
ئەتۆمییەکەی ئێران، حکومەتی ئیسرائیل هۆشداریی بە هاوڵاتیانی خۆی دەدات و دەڵێت، ئەو ئیسرائیلیانەی لەو وڵاتانەن کە لە ئێرانەوە نزیکن مەترسی هەیە بکرێنە
ئامانج و لەو ناو ئەو شوێنانەشدا هەرێمی کوردستان هەیە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس
پرێس ئاشکرایکردووە، دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی موحسین فەخریزادە
زانای ئەتۆمی ئێران، بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژەیان بە زیادبوونی هەڕەشەکانی سەر ئیسرائیلییەکانی
دەرەوە داوە، بەتایبەتی هەڕەشەکان لەسەر ئەو هاوڵاتیە ئیسرائیلیانەی لەو شوێنانەن
کە لە ئێرانەوە نزیکن، لەوانەش هەرێمی کوردستان و جۆرجیا و ئازەربایجان و تورکیا و
ئیمارات و بەحرەین.
لە مانگی ٩ دا هەریەک
لە ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی کردەوە و گەشتە
ئاسمانییە بازرگانییەکانی نێوان دوبەی و تەلئەبیب لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا دەستیپێکرد.
هەروەها وابڕیاربوو وەزیری
دەرەوەی ئیسڕائیل گابی ئاشکنازی لە کۆتایی هەفتەدا سەردانی بەحرەین بکات، بەڵام سەرچاوە
دیبلۆماسیەکان بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسیان وتووە دوای هەڕەشە نوێیەکانی تاران
بۆ ئیسڕائیل، ئەم سەردانە هەڵوەشاوەتەوە.
هەروەها شاندە بەحرەینیەکە
کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئۆرشەلیم و ئیسڕائیل هێنا دوای ئەوەی سێ ڕۆژی خایاند و لەو
ماوەیەدا کۆمەڵێک ڕێکەوتنیان واژۆ کرد.