569 کوردستان

حکومەتی هەرێم وردەکاریی رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدای بۆ پەرلەمان نارد

07:00 - 03/12/2020

  "زەمەن" 


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان دەقی راپۆرتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و لە راپۆرتەکەدا په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی له ‌ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هەرێم لەگەڵ  حكومه‌تی عێراق لە سەردەمی عەبدولمەهدی و کازمیش خراوەتەڕوو.


لە راپۆرتەکەی حکومەتدا هاتووە، "پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ مانگانە بری 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێرت وەک بەشێک لە خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەم بڕە پارەیەش لەسەر بنەمای هاوکێشەیەکی ژمێریاریی دەستنیشانکراوە کە بریتییە لە خەمڵاندنی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەو داهاتە نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێن و داهاتەکانی دیکەی هەرێم."

دەشڵێت، "ئەمەش دەیسەلمێنێت کە حکومەتی فیدراڵ بڕی هەموو داهاتەکانی هەرێمی کوردستانی بە داهاتی نەوتی و داهاتەکانی دیکەی، لە شایستە فیعلییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بڕیوە".

لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکەوە ئاشکرایکردووە، "ئەو بڕەپارەیە لەسەر شایستەکانی هەرێمی کوردستان هەژمارکراوە بەپێی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ کە پشکی هەرێمی کوردستان تێیدا 12.16% بوو.

 

دەقی راپۆرتی حکومەتی هەرێم

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن