پارێزەرێکى ڕاوێژکار: ژن هەیە جگە لە مێردەکەی 3 منداڵی لە پیاوی تر هەیە
03:03 - 01/12/2020
سلێمانى - هەردى عوسمان
پارێزەرێکى ڕاوێژکار ئاشکرایدەکات، ژن هەیە جگە لە مێردەکەی، 3 منداڵی لە پیاوی
تر هەیە و پیاویش هەیە لەگەڵ چەندین ئافرەتی تر پەیوەندی سێکسی هەیە.
چرا محەمەد پارێزەری ڕاوێژکار بە "زەمەن"ى راگەیاند، بەپێى ئەو
ئامارانەى لەبەردەستن، حاڵەتەکانى خیانەتى هاوسەرگیرى لە هەرێمى کوردستان زیادى
کردووە و ژنان ناپاکى لە هاوسەرەکەیان دەکەن و بە پێچەوانەشەوە.
وتیشى، کەیس هەبووە، دواى ١٤ ساڵ لە هاوسەرگیرى، پیاوەکە زانیویەتى کە منداڵەکانى هى خۆى نین کە 3 منداڵ بووە و ژنەکەى خیانەتى لێکردووە.
بەوتەى چرا محەمەد، کەیس هەبووە کە پیاو ژنى هەبووە و لەگەڵ چەند کچێکى تر
پەیوەندى سێکسى هەبووە.