زیاتر له دوو هه‌زار تووشبوو و نزیكه‌ی 40 مردن
04:18 - 30/11/2020
"زەمەن"
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى
بڵاوکردەوە، بەپێى ئامارەکە دوو هه‌زار و 114 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا
دوو هه‌زار و 114 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له به‌رامبه‌ردا هەزار و 771 كه‌س
چاكبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه.
بەپێى ئامارەکە، لە
سەرانسەرى عێراقدا 34 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 14 یان لە
هەرێمى کوردستان بوون، كه 11 حاڵه‌تیان له له سلێمانی بووه.
لەسەرەتایى سەرهەڵدانى
کۆرۆنا لە عێراق، تائێستا 12 هەزارو 258 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 552 هەزار تووشبوو تۆمارکراوە و زیاتر لە 482 هه‌زاریان چاکبوونەتەوە.