"لیژنه‌ى دارایى زیاتر له مانگێكی پێویسته بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه"
10:34 - 29/11/2020
زه‌مه‌ن
لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ئاشكراكرد
بۆ چاكسازى و جه‌ختیكرده‌وه په‌ڕه‌ى سپى چاكسازى زیان به به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك لایه‌ن ده‌گه‌ێنێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار
بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى رایگه‌یاند:" راسپارده‌كانى لیژنه‌ى دارایى تایبه‌ت
به په‌ڕه‌ی سپی چه‌ند چاكسازیه‌ك له خۆ ده‌گرێت و پێكدێت له سێ ئاراسته؛
یه‌كه‌میان
فراوانكردنى داهاتى وڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ى شایسته‌كانه.
دووه‌م تایبه‌ته
به راستكردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى دارایى و نه‌ختێنه‌یه.
سێیه‌میان په‌یوه‌ندى
به سیاسه‌تى ئابورى وڵاته‌وه هه‌یه.
بریارده‌رى لیژنه‌ى
دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "په‌ڕه‌ى سپى پێویستى به ئازایه‌تی و به‌رێوه‌بردنى
تایبه‌ته‌وه هه‌یه"، رونیكرده‌وه"ئاسته‌نگیه‌كان كه دێته پێشه‌وه
بۆ په‌ڕه‌ى سپى په‌یوه‌ندى به لایه‌نى سیاسى و ئه‌منى و گه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌یه له
به‌ر ئه‌وه‌ى چاكسازى زیان به به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك لایه‌نى جێبه‌جێكار ده‌گه‌ێنێت".
سه‌باره‌ت به
ده‌ستنیشانكردنی واده‌یه‌ك بۆ په‌سه‌ندكدنی بودجه‌ی گشتی له لیژنه‌ی دارایی، سه‌فار
وتی" لیژنه‌ى دارایى لاینى كه‌م پێویستى به زیاتر له مانگێك هه‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنى
بودجه‌ى گشتى حكومه‌ت بۆ ساڵى 2021".