723 کوردستان

ئاشنا عەبدوڵا: زیاتر لە 15 هەزار ئوتومبێلی خوار مۆدێل بە نایاسایی هێندراونەتە هەرێم

07:53 - 29/11/2020

 "زەمەن" 

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرای دەکات، لە چەند مانگى رابردوودا زیاتر لە 15 هەزار ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل 2014 بە شێوەى قاچاخ هێنراونەتە هەرێم، مەترسی هەیە تابلۆیان پێبدرێت.

 

ئاشنا عەبدوڵا ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند، "لەدوای کەرەنتینەوە لە هەرێمی کوردستان جۆرێکی دیکە لە قاچاخی لە سنورەکان سەریهەڵداوە، ئەویش هێنانی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلە بە شێوەی قاچاخ و نایاسایی".

دەشڵێت، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو ماوەی چەند مانگەدا هێندراونەتە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 15  هەزار ئۆتۆمبێلەو لە جۆری مارسیدس،بی ئێم، شۆفرلێت، لێگزز، تیۆتا، یەو مۆدێلیان لە 2014 بۆ خوارەوەیە".

ئەو پەرلەمانتارە وتیشى، "مەترسی هەیە ئەم ئۆتۆمبێڵانە تابلۆیان پێبدرێت، ئەمەش زەرەر لە هاوڵاتیانی خاوەن ئۆتۆمبێل دەدات، لەکاتێکدا ئەم ئۆتۆمبێلانە بەدەر لە ڕێنماییەکانیان هێندراون و لەپێناو کەسانێکی باڵادەستی حیزبی".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن