372 کوردستان

بەرهەم ساڵح: دەبێت هەڵبژاردنى داهاتوو دووربێت لە ساختەکاری و فرتوفێڵ

05:59 - 29/11/2020

  "زەمەن" 

 

سەرۆککۆمارى عێراق رایگەیاند، رەخساندنى دۆخێکى لەبار پێویستە بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و زامنکردنی پاک و بێگەردی و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ.

 

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی و خالید مفرجی پەرلەمانتارانی عێراق کۆبوەوەو بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە کۆبونەوەکەدا، باس لە پرسی ئەنجامدانى هەڵبژارندنى پێشوەختە لە عێراق کراوە.

 

لە راگەیەنراوەکەى سەرۆکایەتى کۆماردا هاتووە، "لە کۆبونەوەکەدا جەختیشکراوەتەوە لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و پێویستی رەخساندنی دۆخێکی لەبار و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و زامنکردنی پاک و بێگەردی و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ".

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق، کۆتاى مانگى تەموزى ئەمساڵ لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا، شەشی حوزەیرانی ساڵى 2021ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دیاریکرد.


 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن