1828 کوردستان

كەشناسی هەرێم: بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت

04:54 - 29/11/2020

  "زەمەن" 

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی و بەلێزمە دەبێت و لەسەر لوتكەی شاخەکانى ناوچە سنوورییەكان بەفردەبارێت.

 

بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ، لە پارێزگاى هەولێر، لە ناوچە شاخاوییەکان باران بە لێزمە دەبارێت و لەسەر لوتکە شاخاوییەکانى ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ، لە پارێزگاى سلێمانى، لە ناوچە شاخاوییەکان باران بە لێزمە دەبارێت و لەسەر لوتکە شاخاوییەکانى ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.


بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ، لە پارێزگاى دهۆک، ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران، سبەینێ ئاسمان پەڵەهەر و نیمچە هەور دەبێت.



بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ، لە پارێزگاى کەرکوک، ئاسمان هەور و  باراناوى دەبێت، سبەینێ ئاسمان پەڵەهەر و ساماڵ دەبێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن