حكومه‌ت یانه‌یه‌كی شه‌وانه له هه‌ولێر ده‌فرۆشێت
12:45 - 29/11/2020
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، موڵكێكی
حكومه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌فرۆشێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به میدیاكانی پارتی رایگه‌یاندوه، بڕیاره
شوێنی یانه‌ی ئاوێزه‌ی خێزانی كه رووبه‌ره‌كه‌ی حه‌وت هه‌زار و 800 مه‌تره، به
ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه ده‌كاته 6ی كانوونی
یه‌كه‌می 2020، بۆ فرۆشتن بخرێته زیادكردنی ئاشكراوه.
یانه‌كه، موڵكێكی
حكومه‌ته و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێـت:
فرۆشتنی ئه‌م موڵكه بەشێکە لە ھەوڵەکانی حکومەت بۆ فرۆشتنی ھەندێک لە موڵک و
زەوییەکانی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.