له سلێمانی بایكۆت ده‌ستیپێكرد
11:12 - 29/11/2020
"زەمەن"
چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی
شاری سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان ده‌ستپێكرد.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له سلێمانی وتی: فه‌رمانگه‌ی
دابه‌شكردنی كاره‌با له شه‌كره‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سندوقی نیشته‌جێكردن ئه‌مڕۆ
بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
ده‌ستپێكردنی بایكۆت دوای بانگه‌وازی ئەنجومەنى فشار دێت كه دوێنێ شه‌ممه
واده‌ی بایكۆتی ته‌واوه‌تی ده‌وامی راگه‌یاند: داوایكرد سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى
كوردستان له زاخۆوه تا خانه‌قین له یه‌كشه‌ممه‌وه بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن و تا
داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێن نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌نجومه‌نی فشار له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسیله‌وه‌كردووه،
"كابینه‌ى نۆیه‌م كه به‌ناو كابینه‌ى چاكسازی بوو، له‌سایه‌ی ئه‌م كابینه‌دا
ژیان ته‌واو ئه‌سته‌م بووه و مووچه بوو به خه‌ون و لێدزین كرا به ده‌ستكه‌وت و
ئازادیده‌كان به‌ته‌واوى به‌رته‌سك كراونه‌وه شاره‌كان كران به سه‌ربازگه‌و په‌ڤله‌مان
بوو به باره‌گایه‌كى حزبی به‌فه‌رمانى بنه‌ماڵه‌كان ده‌ڕوات به‌ڕێوه".
بایكۆتی ده‌وام به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌وه‌یه، زیاتر له 45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9 تێپه‌ڕیوه، تا ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10 دیار نیه.