پهیامێك له وهزیری تهندروستیهوه سهبارهت به كهمبوونهوهی توشبون به كۆرۆنا
08:55 - 27/11/2020
زهمهن – ههولێر
سامان بەرزنجی وەزیری
تەندروستیی هەرێمی کوردستان، پهیامێكی سهبارهت به كهمبوونهوهی توشبوانی كۆرۆنا له ههرێم راگهیاندوو وتی کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، واتای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە.
لە پەیامێکدا وەزیری تەندروستیی
هەرێمی کوردستان داوای لە هاووڵاتییان کردووە لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە
و کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، پابەندی رێنماییەکانی
خۆپارێزی ببن و رایگەیاندووە "بە خۆپاراستنمان زیاتر کۆنتڕۆڵ دەبێت و مردن کەمتر
دەبێت".
ئەم پەیامەی وەزیری
تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی حاڵەتەکانی
تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رووی لە داکشان کردووە.
بە گوێرەی دوایین
ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ٩٥ ھەزار و ٢٣٥ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی
ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە سێ ھەزار و ٧٨ کەس.