1042 وەرزش

یاریزانێکی تۆپی پێ دەڕفێنرێت

12:03 - 26/11/2020

زەمەن

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە یاریزانی ناسراو میدۆ جابرلەناو هۆتێلدا دەڕفێنرێت.

 

بەپێی وتەی دەزگا ئەمنییەکانی میسر، میدۆ جابر یاریزانی تۆپی پێی نادی سیرامیکا کلیوپاترا، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوچەی (التجمع خامس) لە قاهیرە رفێندراوە.

پۆلیسی ئەو ناوچەیە روونیدەکاتەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و کاتیک میدۆ چۆتە ویستوویەتی بچێتە ژوورەکەی دوو کەس رێگەیان پێگرتووەو داوایان لێکردووە ڤیدیۆیەک تۆمار بکەن و دواتر لەناکاو نەماوە.

 

 میدۆ جابر لەساڵی 1995 لە میسر لەدایک بووەو یەکێکە لە یاریزانە ناسراوەکانی میسر و ماوەیەک بەر لە ئێستا چۆتە یانەی سیرامیکا کلیۆپاترا و هاوڕێکانی دەڵێن رفاندنەکەی بەهۆی ئەوەوە بووە یانەکەی گۆڕیوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن