ناونیشان بێ گۆڕه‌پانی جهنگهكانییهوه
10:25 - 26/11/2020
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
له كاتی خۆیدا له قووڵاییدا هه‌ڵده‌له‌رزم
گره‌و له‌گه‌ڵ كلیلسازی گه‌نجینه‌ی پاشا و داهاتووی پێشبینیكراو
پێم بوونه‌ته ڕووبار و خۆم بۆ شه‌ڕی دنیا ناونووس كردووه
قه‌له‌ڕه‌شێك به قه‌واره‌ی هه‌ورێكی زه‌رد
گوڵهخوری زمانی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌ژنۆ شلی بزمارڕێژ كرد
هێڵ كۆبووه‌وه‌ی خاڵ و ده‌ریای به هاژه‌یه
پێغه‌مبه‌ران به جۆره دوودڵییه‌كه‌وه ڕوخساریان وه‌رگرت
ڕووناكی و مۆسیقا ڕوخساری شاعیرێكن به دوژمن ده‌وردراو
كه ڕۆیشتم پێڵووی شووشه‌ی چراكانم هه‌ڵێنا و مانگم به ڕێگاوه
كه‌ڵه‌باب و مه‌لا دهستڕهشترین دێوه‌زمه‌ی یه‌كترن
كانوونی
یه‌كه‌می 2020 هه‌ولێر