به‌بێ كورد لیژنه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم و به‌غدا پێكهێنرا
03:17 - 24/11/2020
"زەمەن"
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سەرۆکی په‌رله‌مانی
عیراق لیژنه‌یه‌كی هه‌شت كه‌سی بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان
هەولێر و بەغدا پێکهێنا.
لیژنه‌كه بەپێی بریاری ژمارە (118)ی په‌رله‌مانی عێراق
پێکهێنراوە و هیچ په‌رله‌مانتارێكی كوردی تێدا نیه، كاری لیژنه‌كه گفتوگۆ ده‌بێت
له‌گه‌ڵ حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو، بەپێی
دەستور و یاسا.
بەپێی بڕیارەکە ئامانجی پێکهێنانی لیژنەکە، بۆ
بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە دابەشکردنی سامانەکان لە نێوان خەڵکی عێراق بەپێی دەقە
یاساییەکان لە پڕۆژەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی (2021).
پێكهێنانی ئه‌م لیژنه‌یه دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی دێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، كه تێیدا بڕیاری بڕینی پشكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم درا، له رۆژانی رابردوودا به‌رپرسانی هه‌رێم چه‌ند جارێك باسیان له‌وه‌كردووه شاندنی دانوستانكار ده‌چێته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.