410 کوردستان

پرۆ‌ژه‌ی رێگای ئیبراهیم خه‌لیل خه‌ریكه‌ ته‌واو ده‌بێت

09:33 - 22/11/2020

"زەمەن"

کارکردن لە پڕۆژەی رێگای (ئیبراهيم خەلیل - ديرەبوون – دووريانى سحێلا) لە سنوری پارێزگای دھۆک، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ بەردەوامە.

پڕۆژەکە پێکھاتووە لە رێگایەکی دوساید بە درێژی (١٤)کم، کە پێشتر و لەساڵانی رابردودا بەھۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوو، بەڵام لە رۆژی ٢٠٢٠/١٠/١٢ی ئەمساڵەوە کارکردن تیایدا دەستی پێکردوەتەوەو لەئێستادا رێژەی ئەنجامدراو زیاتر لە ٩٢٪‏ی تێپەڕاندوە.

 

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، یه‌كێكه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ چالاكه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌، بڕی 110 ملیار دینار بۆ 22 پرۆژه‌ی رێگاوبان و نیشته‌جێكردن ته‌رخانكراوه‌ و 40 ملیار دیناریش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ته‌رخانكراوه‌، به‌شێك له‌ پرۆژه‌كان ته‌واو بوون كاركردنیش له‌ وانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه‌.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن