د. سه‌باح هه‌ورامی: خۆتان بپارێزن نه‌ورۆزی داهاتوو جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنه
09:16 - 22/11/2020
هه‌ردی عوسمان
د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی
سلێمانی، پێیوایه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن ئه‌وا نه‌ورۆزی داهاتوو جه‌ژنی
سه‌ركه‌وتن ده‌بێت به‌سه‌ر كۆرۆنادا.
د. سه‌باح هه‌ورامی، له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا له دوای كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری
نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی شاری سلێمانی، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه
له ماوه‌ی چوار مانگدا به گوژمه‌ی 210 هه‌زار دۆلار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، قسه‌ی
بۆ میدیاكاران كرد و په‌یامنێری "زه‌مه‌ن"دا ئاماده‌بوو.
سه‌باح هه‌ورامی، له باره‌ی ئاماره‌كانی
كۆرۆناوه، وتی: لە داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە کە زۆرینەی قوربانیەکان لە سلێمانی
بەو شێوەیە نیە کە باسدەکرێت و ژماره‌ی تووشبوان له سلێمانی راسته‌قینه نیه، چونكه ده‌یان كه‌س
كه تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت تۆمارناكرێت، پشت به‌و ئامارانه نابه‌ستین كه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئاماره‌كانی
كۆرۆنا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و عێراقه‌وه رۆژانه
بڵاوده‌كرێنه‌وه، له هه‌ردووكیاندا سلێمانی له رێژه‌ی مردن‌دا له پێش هه‌موو
پارێزگاكانه‌وه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، جه‌ختیكرده‌وه، كه چه‌ند مانگێكیان له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر
كۆرۆنادا و به‌گرنگی زانی هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
وتی: هه‌روه‌ك چۆن زۆربه‌ی جه‌ژنه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كورد له
نه‌ورۆزدا بووه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆناشدا له نه‌ورۆزدا
بێت.