دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی بەیان بومباوە
01:58 - 22/11/2020
زەمەن-لایف ستایل
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی گیان لەدەستدانی خانمە ئەکتەر بەیان مەحمود ناسراو بە "بەیان بومبا" بڵاودەبێتەوەو ئەو خانمەش رەتیدەکاتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیان لەدەستدانی
خانمە ئەکتەر بەیان بومبا بە نەخۆشی کۆرۆنا، بەیان رەتیدەکاتەوەو دەڵێت تەندروستی
باشە.
ماوەیەک بەر لە ئێستا خانمە ئەکتەر بەیان
بومبا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت و لە ئێستادا تێیپەڕاندووە.
لایخۆشیانهوه، ههریهكه له هونهرمهندان ماهیر حهسهن و ئهحمهد جۆڵا، له رونكردنهوهیهكدا باسیان لهوهكردووه، ھەندێ پەیجی ژەنگاوی و بێ مستەوا بۆ سواڵی لایک و کۆمێنت ھەواڵی نادروست بڵاو دەکەنەوە، داواکارن لە خەڵک ئەو پەیجانە بلۆک بکەن بە ھیچ شێوەیەک لایک و کۆمێنتیان بۆ نەکەن
بەیان مەحمود یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە
دیارەکان و ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە کاری هونەریی دەکات.