پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
08:57 - 21/11/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی21-11-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
تا دێت زیاتر خۆشەویست دەبیت لەناو کەسوکارەکەت، هاوسەرەکەت پشتگوێی خستوویت و پێویستە گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
کۆمەڵێک شت دەکەیت کە پەیوەندی بەتۆوە نیە و لەبەرژەوەندی تۆدا نیە، واز لە قسەو قسەڵۆک بێنە با تووشی کێشە نەبیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دەتەوێ شوێنی نیشتەجێبوونت بگۆڕیت و بچیتە شوێنێکی دیکە بەڵام ئەمە کات و قوربانی دەوێت و پێویستە بەرگە بگریت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەوڵەکانت بۆ چونە پلەیەکی بەرزتر لەشوێنی کارەکەت بەفیڕۆ دەچێت، هەوڵبدە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی کارکردنت بکەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەر هەنگاوێک دەنێیت پرس و ڕا بە خێزانەکەت بکە، ڕاستگۆ بە لەگەڵ هاوسەرەکەت با لەدەستی نەدەیت چونکە خۆشی دەوێیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی کارێکەوە گەشتێک بۆ شوێنێکی دوور ئەنجامدەدەیت، خۆشەویستەکەت لە کێشەدایە و هاوکاری بکە، تووشی پەتای وەرزی دەبیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەڵسوکەوتت لەگەڵ دەوروبەرەکەت خراپە و پێویستە بگۆڕێیت، لەڕووی مادییەوە بەرەو پێش دەچیت و کارێکی پێ ئەنجامدەدەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
سەرقاڵی کاروبارەکانی خۆتی و ئاگاداری کەسی کە نیت، لەگەڵ هاوسەرەکەت ئاشت دەبیتەوەو کێشەکانتان چارەسەر دەکەن.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەوەندە بیر لە ڕابردوو مەکەرەوەو پلان بۆ داهاتوو دابڕێژە، خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی بڕیاری تۆیە بۆ داهاتووی هەردووکتان.
گیسک (12/22 بۆ 1/19
لەکەڵ نزیکبوونەوە لەوەرزی بەهار کۆتایی بەهەموو خەمەکانت دێت و پەڕەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵدەدەیتەوە کە پڕاوپڕە لە بەختەوەری.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە کارەکەت داهێنانی نوێ دەکەیت، لەکەڵ خۆشەویستەکەت بڕیار دەدەن هاوسەرگیری بکەن و پلانی جوان دادەڕێژن بۆ ژیانتان.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ پشوویەک وەردەگریت و لەگەڵ هاوسەرەکەت سەردانی کەسوکارت دەکەیت، بەمەش لەڕووی دەروونیەوە هەست بەئارامی دەکەیت.