بۆچی هه‌ڵه‌دنی حیزبایه‌تی ته‌سكی ته‌ڵاقدا؟
04:25 - 19/11/2020
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ناوێكی دیاری ناو به‌ره‌ی
ناڕازیی و چاكه‌خوازی هه‌رێمی كوردستانه، خۆی وته‌نی حزبایه‌تی ته‌سكی ته‌ڵاقداوه
و مرۆڤایه‌تیی و كوردستانیبوون لای ئه‌و سه‌نته‌رن.
هه‌ڵه‌دنی ساڵی 1970 له دایكبووه و به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه، خاوه‌نی دوو كوڕ
و كچێكه، هه‌موو پۆسته‌كانی ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی بڕیوه به مه‌كته‌بی سیاسیشه‌وه،
پێشتریش له نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خه‌باتی كردووه و له
ساڵانی هه‌شتاكاندا گۆڕان به‌سه‌ر فكریدا هاتووه و چووه‌ته ناو ریزی رێكخستنه‌كانی
یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه.
هه‌ڵه‌دنی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "زه‌مه‌ن" ئاشكرایده‌كات كه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانیه‌وه له ناو
خودی یه‌كگرتووش رووبه‌ڕووی ره‌خنه و تۆمه‌ت بووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: ده‌بێت چاكه‌خوازان
چ ئه‌وانه‌ی له ناو هێزه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن چ ئه‌وانه‌ی بێلایه‌ن
یاخود ئه‌وانه‌ی دانیشتوون، ئه‌مانه خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك
بۆ ئه‌مواقیعه تاڵه بدۆزینه‌وه.
سازدانی: مه‌عاز فه‌رحان
زه‌مه‌ن: مه‌به‌ستت چیه كه ده‌ڵێی حزبایه‌تی
ته‌سك و ئایدۆلۆژیام ته‌ڵاقداوه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
كه له كوردستاندا دیارده‌یه‌كی خراپ هه‌یه ئه‌ویش موقه‌ده‌ستكردنی حزبی سیاسیه،
نه‌ته‌وه جیایه له حزب، نابێت حزب جێگه‌ی نه‌ته‌وه بگرێته‌وه.
ده‌كرێت ئێمه بۆچونی جیاوازمان هه‌بێت به‌ڵام
له‌ولاوه چاكه‌خوازان له‌ناو هه‌موو بیروبۆچونه جیاوازه‌كان خاڵی هاوبه‌شیان هه‌بێت
كه له‌مڕۆدا دژایه‌تیكردنی سته‌م و گه‌نده‌ڵیه.
زه‌مه‌ن: كاتێك ده‌ڵێی حزبم ته‌ڵاقداوه ئایا
ده‌كرێت هه‌ر وه‌كو كادیرێكی یه‌كگرتوو سه‌یر بكرێیت؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: پێش ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووبم
له ناو دوو بازنه‌دا بۆچونه‌كانی خۆم ده‌خه‌مه‌ڕوو، مرۆڤبوون و كوردستانیبوون، به‌ڵێ
تا ئه‌م ساته‌وه‌خته یه‌كگرتووم وه‌كوو فكر یه‌كگرتووم، به‌ڵام یه‌كگرتوو ناخه‌مه
پێش نه‌ته‌وه و نیشتمانمه‌وه.
یه‌كگرتوو به وه‌سیله‌یه‌ك ده‌زانم بۆ خزمه‌تكردنی
نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌م و مرۆڤه‌كان، له‌نێوان ئه‌م دوو بژارده‌یه‌دا حه‌تمه‌ن
دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێرم، كه مرۆڤ و نیشتمانه.
زه‌مه‌ن: له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌دا رووبه‌ڕووی
ره‌خنه نه‌بویته‌وه له ناو یه‌كگرتوودا؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: به‌ده‌یان ره‌خنه و
زۆر عه‌زیه‌تیانداوم، جۆره‌ها تۆمه‌ت و قسه‌ی بێ بنه‌مایان بۆ هه‌ڵبه‌ستووم، به‌ڵام
من قه‌ناعه‌ت به پره‌نسیپ و بیروباوه‌ڕه‌كانم هه‌یه، پێموایه حزبایه‌تی نه ئه‌وه‌یه
ئینسان سه‌د له سه‌د ئه‌وه‌نده ئازاد بێت له بیروبۆچونه‌كانی نه ئه‌وه‌ی كۆیله
بێت، له نێوان رۆبۆتبووندا پانتایه‌ك هه‌یه په‌یوه‌ندی به باگراوندی فكری و كه‌سایه‌تی
و هه‌یبه‌تی ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌یه بۆیه من به‌و شێوه‌یه حزبایه‌تی ده‌كه‌م و نه‌مكردوه
به بتخانه.
زه‌مه‌ن: تۆمه‌ت و ره‌خنه‌كان چی بوون و له‌سه‌ر
چی بوون؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: من ئه‌گه‌ر كاره‌كته‌رێكی
سیاسی په‌سه‌ند بكه‌م یان خۆشمبوێت، بێتاقه‌تی ده‌رببرم بۆ مردنی كه‌سایه‌تیه‌ك كه
پێموایه له دۆخێك‌دا ده‌ڕوات كه پێویستمان پێیه‌تی، له زۆر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی
كه بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م له باكور و رۆژئاوای كوردستان ده‌رمبڕیووه، بۆیه
پێیانوایه من ره‌گه‌زپه‌رست و نه‌ته‌وه‌په‌رستم، منیش وتومه نه‌خێر وانیه ئه‌م
قه‌ناعه‌تم له چوارچێوه‌ی مه‌نهه‌جی یه‌كگرتووه‌وه هه‌ڵقوڵاوه كه خۆی به
هێزێكی كوردستانی ده‌زانێت و بڕیاریداوه پاڵپشتی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بكات.
زه‌مه‌ن: ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم بۆ له دونیا
ده‌رچوونی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان و كاك قادر خه‌مباری خۆت نیشانداوه، ئه‌مه‌ت
له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: ئه‌و سه‌ركردانه پێش
ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانیان بن سه‌ركرده‌ی هه‌موو خه‌ڵكن، هه‌ریه‌كێك له‌وانه
به نیو سه‌ده له خه‌بات دروستبووه قسه‌مان له‌سه‌ریان هه‌یه و پیرۆزیان ناكه‌ین،
ئه‌وانیش له ژیانیاندا هه‌م هه‌ڵه‌یان هه‌یه هه‌م كاری گه‌وره‌شیان كردووه، به‌ڵام
به كۆی گشتی من ئه‌و سه‌ركردانه به سه‌رمایه‌ی هه‌موو كوردستان ده‌زانم و هه‌ریه‌كێكیشیان
شوێن په‌نجه‌ی له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی ئه‌م میلله‌ته به‌جێهێشتووه.
ئێمه ده‌بێت سه‌ركرده و سونبوڵه‌كان له
چوارچێوه‌ی قاڵبی حزبی ده‌ربهێنین و وه‌كو ره‌مزی هه‌موو نیشتمان سه‌یر بكرێن.
زه‌مه‌ن: جگه له یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن چ
لایه‌نێكی دیكه‌وه گله‌یی و ره‌خنه له تۆ هه‌یه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: من بابه‌ته‌كانی خۆم
به شه‌خسی ناكه‌م، من ره‌خنه‌م له دیارده خراپه‌كان، له گه‌نده‌ڵی و یاساشكێنی
هه‌یه، له به بنه‌ماڵه‌كردنی سیسته‌می سیاسی هه‌یه، له تیرنه‌خۆری و بێ
ویژدانی هه‌یه، ره‌خنه‌م له‌و دۆزه‌خه هه‌یه بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێم
دروستكراوه.
ره‌خنه له به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی گشتی ده‌گرین،
تۆ وه‌ره خاوه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی بیت بۆ پاره‌و سامان ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ی خۆت
هه‌ڕاج بكه‌یت، هه‌یانه هه‌ر جوتێك ئه‌دیداس كه دڕاندویه‌تی ملیۆنێك دۆلاری له‌سه‌ر
وه‌رگرتووه، ئیتر با تێربخۆن به‌سیانه
چیتر ئه‌و رابردووه نه‌فرۆشنه‌وه به ئێمه.
زه‌مه‌ن: ئه‌بوبه‌كر به ته‌نهایه یان خه‌ڵكی
دیكه هه‌ن كه هه‌مان دیدو بۆچونیان هه‌یه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: نه‌خێر ئێمه ته‌نهانین،
ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه وه‌هابین نه‌ك ته‌نها بین، ده‌بێت مرۆڤه زیندوه‌كان ئه‌وانه‌ی
بیروباوه‌ڕ و پره‌نسیپ ده‌یانجوڵێنێت بگه‌ڕێن به دوای شیله و هه‌ڵاڵه‌ی
جوان‌دا له‌هه‌ر شوێنێك بوو بۆنی بكه‌ن و
پێكه‌وه‌ش ئه‌و كاته شانه‌كانی هه‌نگ دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به شیفا بۆ ده‌رد
و نه‌خۆشیه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان.
زه‌مه‌ن: ئێستا هیچ هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
له چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌ك یاخود پلاتفۆڕمێكدا خه‌ڵكی چاكه‌خوازی كۆبكه‌نه‌وه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: به‌رده‌وام گفتوگۆ و
راگۆڕینه‌وه هه‌یه كه چۆن ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین، به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌ممان
زۆرن به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به بێ متمانه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام كاره‌كته‌ری سیاسی و رۆشنبیر ده‌بێت گه‌شبین بێت و له منداڵانی نا
ئومێدیدا ئومێد و هیوا بهێنێته‌ده‌رێ.
زه‌مه‌ن: ئه‌مه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر
چ ئاستێكه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م
دۆخه به‌وه‌ده‌بێت به‌وه‌ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆت ناوتنا پلاتفۆڕمێك یان ره‌وتێكی
گه‌وره‌ی چاكسازی دروست بكرێت، چونكه به هه‌وڵی بچوكی لێره‌و له‌وێ ئه‌م باره
لاره‌ی كوردستان راست نابێته‌وه به‌ڵكو پێویستی به هه‌وڵی گه‌وره هه‌یه.
زه‌مه‌ن: پێتانوایه دۆخه‌كه هێنده خراپه
كه پێویستی به دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك هه‌بێت، خۆ به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكێكی
زۆریش له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دۆخه‌كه ڕازین؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: ئه‌م په‌رته‌وازه‌یی
وپه‌رشوبڵاوییه له خزمه‌تی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندایه، بۆیه ده‌بێت چاكه‌خوازان
چ ئه‌وانه‌ی له ناو هێزه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن چ ئه‌وانه‌ی بێلایه‌ن
یاخود ئه‌وانه‌ی دانیشتوون، ئه‌مانه خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك
بۆ ئه‌مواقیعه تاڵه بدۆزینه‌وه.
زه‌مه‌ن: ئێوه پێشتر له ناو یه‌كێتی
نیشتمانی بوون چۆن بوون به یه‌كگرتوو؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: ئه‌و گۆڕانكارییه هه‌ڵوێستێكی
فیكری بوو، كه په‌یوه‌ندی به به‌شێك له رووداوه‌كانی ئه‌و كاته‌ی شۆڕشه‌وه هه‌بوو،
هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی شۆڕش و په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسیه‌كان، خاڵێكی
دیكه‌ی جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌بوو پێموابوو ده‌توانین ئاینی ئیسلام ئاوێته بكه‌ین له‌گه‌ڵ
كوردایه‌تی، واته كوردایه‌تی و دینداری راسته‌قینه یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن، ئێمه‌ش
هیچمان كه‌متر نیه له‌گه‌لانی دونیا به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی وه‌ك
عه‌ره‌ب و فارس و تورك.
زه‌مه‌ن: با بێینه سه‌ر باسی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به دڵی ئێوه‌یه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: خراپترین خولی په‌رله‌مانه
تائێستا، دوو ساڵمان تێپه‌ڕاندووه خۆم رۆژ ده‌ژمێرم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی
دیكه‌ش ته‌واو ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی په‌ڕوباڵكراوه، له ژێر ركێفی
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندایه، نه له ڕووی چاودێریكردن نه له ڕووی یاسادانان به
ئه‌رك و رۆلی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه، لیژنه‌كانیش خراپترین لیژنه‌ن له ته‌مه‌نی هه‌موو
په‌رله‌مانداكه بێ ده‌سه‌ڵاتن و خه‌ریكی كۆبونه‌وه‌ی رۆتینین هه‌میشه چاوه‌ڕێی
مه‌رحه‌مه‌تی حكومه‌تن.
زه‌مه‌ن: ئه‌وه‌نده ناڕازیت له‌م خوله بۆچی
ده‌ستله‌كارناكێشیته‌وه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: هه‌ڵوێستكردن ته‌نیا
له‌سه‌ر یه‌ك شت وه‌ستاوه، ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئێمه قازانجه خزمه‌ت ده‌كات
یاخود نا، بزانم خزمه‌ته سێ و دووی لێده‌كه‌م و دوو دڵ نابم، به‌ڵام پێویسته
بمێنینه‌وه و قسه‌ی خۆمان بكه‌ین، ئێمه توانیومانه ببینه پردێك له نێوان هاوڵاتیان
و ده‌سه‌ڵاتداراندا و له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه‌دا كه په‌رله‌مانتار بوو ده‌یان
نمونه‌م هه‌یه.
زه‌مه‌ن: خه‌له‌له‌كه له ناو په‌رله‌ماندایه
یاخود ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی،
كۆی په‌رله‌مان، هه‌ژمونی ئه‌و حزبانه‌ش به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه كه ناهێڵن په‌رله‌مانێكی
ده‌ستكراوه بێت.
زه‌مه‌ن: پێشتر ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز به ئاماده‌بوونی
كاره‌كته‌ری به‌هێز و سه‌قام و راگه‌یاندنی به‌هێزیش هه‌بوو، ره‌وشی خه‌ڵك باش نه‌بوو،
ئیتر ئایا هه‌مان شت دووباره بكرێته‌وه هیچ رووده‌دات؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: ئۆپۆزسیۆن له‌و قۆناغه‌دا
ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێكرد. هه‌رچه‌نده به‌ده‌ریش نه‌بوو له گرفت و كێشه كه نه‌گه‌یشتنه
ئاستی چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكه‌وه بچنه ناو حكومه‌ت یاخود پێكه‌وه هه‌ڵوێست
وه‌ربگرن، به‌ڵام كاری خۆی كرد له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیشدا ئیشی
خۆی كرد.
به‌ڵام ئێستا كه ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت ئیش
بكات په‌یوه‌ندی به‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه. ئۆپۆزسیۆن چی
بكات، پاكێچ ده‌دات به حكومه‌ت جێبه‌جێ ناكرێت، ده‌چێته ناو حكومه‌ت رێز له
رێككه‌وتنه‌كه‌ی ناگیرێت، ئه‌و هێزانه كه زۆن و چه‌ك و په‌یوه‌ندییان له‌به‌رده‌ستدایه
گوێ له قسه ده‌گرن به‌ڵام جێبه‌جێی ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن كردبوو له ئه‌ورپا
بكرایه ده‌مێك بوو حكومه‌ت گۆڕدرابوو ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتی گرتبووه ده‌ست.
زه‌مه‌ن: ئه‌ی بۆچونتان له‌سه‌ر كابینه‌ی
نۆیه‌م چیه؟
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: كابینه‌یه‌كی
شكستخواردووه، به هه‌مان نه‌فه‌س و عه‌قڵیه‌تی كابینه‌كانی پێشوو كار ده‌كات و
په‌ندی له رابردوو وه‌رنه‌گرتووه، دۆخی قاچاخچیه‌تی و دزی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می
به‌ره‌ی كوردستانی، به‌داخه‌وه هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی نه‌ك له‌سه‌ر پشتی كیسه‌ڵ
به‌ڵكو له‌سه‌ر مێروله ده‌ڕۆن به‌ڕێوه.