1350 کوردستان

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەهۆی تەقاندنەوەی بۆریەکەیەوە وەستا

09:00 - 30/10/2020

  "زەمەن" 

 

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بەهۆی تەقاندنەوەی بۆرییەکەیەوە، هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە.

لە راگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە،  "بە توندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات."

روونیشیکردووەتەوە، " رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت."

دەشڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن."

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشدا هاتووە، "حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت و لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن