مهسرور بارزانی تویتێكی لهبارهی خوێندنی منداڵانهوه بڵاوكردهوه
08:16 - 26/10/2020
"زەمەن"
سەرۆكی حكوومەتی
هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ منداڵێكی هەرێمی كوردستان لە خوێندن بێبەش نابێت و
بە هاوكاری ڕێكخراوێكی بەریتانی خەریكی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیانن بۆ دابینكردنی
خوێندن بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
مەسرور بارزانی سەرۆكی
حكوومەتی هەرێمی كوردستان له تویتێكدا نووسیویەتی "لە ڕێگەی کاری هاوبەش
لەگەڵ ئەنجوومەنی کولتووریی بەریتانی (British Council)، خەریکین کاری باش لەپێناو بەڵێنەکانمان دەکەین بۆ دابینکردنی
هەلی خوێندن بۆ هەمووان و هەرچییەکی پێویستیان بێت، هیچ منداڵێک بێبەش ناکرێت".
دهشڵێت، "ئەنجوومەنی
کولتووریی بەریتانی ئێستا هاوکاری ئەو قوتابییە کوردانە دەکات کە خاوەن پێداویستی
تایبەتن، ئەوەش دوابەدوای ڕێککەوتنێک کە ئەمساڵ ئەنجام درا".