پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
08:48 - 25/10/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی25-10-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی کارێکی هاوبەشەوە بڕێک پارە دێتە دەستەوە، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت بیتەوە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بەردەوام ترسێک لەدڵتا هەیە و نازانیت چۆن خۆت بپارێزیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت دەبیتەوە، بەڵام متمانەی پێ مەکە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دوو ئەندامی خێزانەکەت ئاشت دەبنەوەو تۆش بەختەوەر دەبیت، هاوسەرەکەت پەیوەندی لەگەڵ کەسی دیکەدا هەیە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کەسوکارەکەت پشتت پێ دەبەستن و دڵخۆشن بەبوونت، نەخۆش دەکەویت بەڵام تێی دەپەڕێنیت و گەشتێکی دوور دەکەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕە بەڵام خاڵی لاوازتی پێ مەدە، پشوو وەرگرە با لەو فشارە دەرونیە خراپە دەرچیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چونکە ئەمانجت هەیە، لەڕووی مادییەوە بەرەو پێش دەچیت، هەوڵبدە لەوە زیاتر خۆشەویستەکەت بێتاقەت مەکە و گرنگی پێبدە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
سوود لە تواناو بەهرەکانت وەربگرە، ڕاستگۆ و پاک بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خێزانەکەت خۆشیان دەوێیت،بەڵام بەهۆی چەند ڕووداوێکەوە لێت دوودەکەونەوە، دەبێت بەهێز بیت و کاردانەوەت نەبێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ کۆمەڵێک شتی بەسوود لە شوێنی کارەکەت فێر دەبیت، خۆشەویستەکەت بە پاکی لەگەڵتە، بەکاری مەهێنە بۆ ئامانجەکانت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کێشەکانی شوێنی کارەکەت چارەسەر بکە ئەگەر نا زیانت پێدەگات، خاڵی لاوازی خۆشەویستەکەت بەکار مەهێنە بۆ بەرژەوەندی خۆت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە هەوڵدایت بۆ ئەوەی شوێنی کارەکەت بگۆڕیت، ئەمەش کاتی دەوێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ڕۆژێکی پڕ لە فشار و ماندوێتی بەڕێدەکەیت و هەموو هەوڵەکانت بەفیڕۆ دەچێت و دەبێت کارێکی کە هەڵبژێریت.