975 کوردستان

ناوەڕۆکی نامەکەی شێروان شێروانی لەزیندانەوە بۆ خێزانەکەی

11:25 - 24/10/2020

  "زەمەن" 

شێروان شێروانی لە نامەیەکدا بە خێزانەکەی دەڵێت، ئەو باشە و لە زیندان هیچ کێشەیەکی نییە.


هەرێم ڕەفعەت پارێزەری شێروان شێروانی بە "زەمەن"ی ڕاگەیاند، ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی سەردانی شێروان شێروانیان کردووە و شێروان نامەیەکیبۆ خێزانەکەی ناردووە.

بەوتەی پارێزەرەکەی، شێروان لەنامەکەیدا نوسیویەتی، "من باشم و خواردن و خواردنەوەم باشە و خەمی منتان نەبێت."

بەوتەی ئەو پارێزەرە، هێشتا نامەکە نەگەیشتۆتە دەستی خێزانەکەی بەڵام لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆیان خوێندووەتەوە.

پارێزەری شێروان دەڵێت، لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا کۆبونەتەوە و سەندیکای پارێزەرانی ئەمریکی لە واشنتۆن و سەنتەری مافی مرۆڤ لە واشنتۆن لەڕێگەی نوێنەرەکەیانەوە لەعێراق هاتونەتە سەر هێڵ بۆ ئازادکردنی شێروانی.

رۆژی ٨ی ئەم مانگە، رۆژنامەنوس، شێروان شێروانی، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە هەولێر، بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا ئازادنەکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن