1996 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. شوان عەتوف بۆ یەکەمجار نهێنی بەشداری نەکردنی لە بەشی سێیەمی درامای گەردەلوول ئاشکراکرد

02:09 - 22/10/2020

زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەندی دیاری کورد شوان عەتوف لە چاوپێکەوتنیکیدا بۆ یەکەمجار نهێنی بەشداری نەکردنی لە بەشی سێیەمی درامای گەردەلوول ئاشکرا کرد.

هونەرمەند شوان عەتوف لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ خانمە پێشکەشکار بنار پشکو روونیدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی "قەناعەتی بە سیناریۆی بەشی سێیەمی درامای گەردەلوول" نەبووە، رەتیکردۆتەوە بەشداری بکات.

شوان عەتوف نایشارێتەوە، کە هۆکارێکی دیکەی بەشداری نەکردنی لە دراماکە دەگەڕێتەوە بۆ رێکنەکەوتنی لەروو مادییەوە، ئەو هونەرمەندە پێی وایە یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە زۆر گرنگی بەوە دەدات کە دەبێ نرخێکی زۆر زۆر بۆ هونەرمەند دابنرێت.

شوان عەتوف ساڵی ١٩٧٢ لە سلێمانی لە دایک بووەو لەساڵی ١٩٨٨ هاتۆتە ناو بواری هونەرییەوەو دەرچووی بەشی کارەبایە لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی.

 شوان ئەکتەرێکی سینەما و دراما و شانۆی کوردییە، جگە لەکاری ئەکتەری ئەوا دەرهێنانیشی کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن