1667 ئابوری

نرخى دۆلار زیاتر دابەزى

10:21 - 20/10/2020

"زەمەن" 

ئەمڕۆ، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار زیاتر دابەزى و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.


بەپێی ئەو نرخانەی لە كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە‌، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار دینارە لە کاتێکدا لە رۆژانى رابردوو بۆ 127 هەزار دینار بەرزبووەوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی 100 دۆلار بە 124 هەزار دینارە
نرخی 100 پاوەن بە 159 هەزار دینارە
نرخی 100 یۆرۆ بە 144 هەزار و 500 دینارە
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 4 هەزار و 150 دینارە
نرخی 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 750 دینارە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن