ڤیدیۆ.. لە بازیان شێرێک بینراوە و بە فڕۆکە بە دوایدا دەگەڕێن
02:16 - 19/10/2020
"زەمەن"
لە سنورى ناحیەى
بازیان له نزیك سلێمانی، شێرێک لەلایەن دانیشتوانى گوندێکەوە بینراوە و بۆ دۆزینەوەى بە فڕۆکە بە دوایدا دەگهڕێن.
بهوتهی چهند دانیشتویهكی شارۆچكهی بازیان كه قسهیان بۆ "زهمهن" كردووه، دوێنێ یهكشهممه، لە گوندى ساتیارى سنورى ناحیەى بازیان شێرهكه لەلایەن چهند هاوڵاتیهكی گوندەکەوە بینراوە و یەکەى ئیدارى بازیانیان لێ ئاگادار کردوەتەوە.
لاى خۆیەوە ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ناحیەى بازیان بە "زەمەن"ى راگەیاند، دوێنێ ئاگادار کراونەتەوە لە بونى شێرێک لە گوندێکى سنورەکە کە دڵەڕاوکێى لاى هاوڵاتیانى ئەو گوندە دروستکردووە و بەشێکیشیان ماڵیان چۆڵکردوە، بۆیە هەر دوێنێ لەگەڵ هێزەکانى پۆلیس هەڵمەتێکیان کردووە بۆ دۆزینەوەى، بەڵام هیچیان نەبینیوە.
وتیشى: ئەمڕۆ بە فڕۆکەى وەزارەتى ناوخۆ هەموو سنورەکە گەڕاون، شێریان نەبینیوە، بەڵام دانیشتوانى ئەو گوندە دڵنیان لەوەى ئەوەى کە بینیویانە شێر بووە.
ئەم گرتە ڤیدیۆیەى لەم هەواڵەدا دەیبینن لە پەیجى بازیان پرێس وەرگیراوە.