به‌رپرسی لقی پارتی له به‌غدا: خۆپیشانده‌ران قسه‌كه‌ی هۆشیار زێباریان وه‌كو كراسه‌كه‌ی عوسمان به‌كارهێنا
12:54 - 18/10/2020
سازدانی: زه‌مه‌ن
شوان محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا، رایده‌گه‌یه‌نێت
پێشتر ئاگاداری هه‌ڕه‌شه‌كان بوون و هێزه ئه‌منیه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه،
ده‌شڵێت: خۆپیشانده‌ران قسه‌كه‌ی هۆشیار زێباریان وه‌كو كراسه‌كه‌ی عوسمان به‌كارهێنا.
شوان محه‌مه‌د، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "زه‌مه‌ن" ده‌ستی ده‌ره‌كی
بۆ سوتاندنی باره‌گاكه‌یان به‌دوور نازانێت و پێیوایه بۆ له باربردنی رێككه‌وتنی
نێوان هه‌رێم و به‌غدایه.
زه‌مه‌ن: كێ بوون ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكه‌ی ئێوه؟
شوان محه‌مه‌د: دیاره سوتاندن و كوشتن و بڕین له عێراق بووه‌ته كو‌لتورێك،
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی سلبی له‌سه‌ر واقیعی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری عێراق
دروستكردووه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك له رووداوه‌كه ئێمه زانیاریمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
گروپی جیاواز جیاواز هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد، ده‌مانزانی هه‌ڕه‌شه‌كه حه‌قیقیه،
بۆیه داوامان له حكومه‌تی عێراقی كرد و هێزێكی زۆری نارد، به‌ڵام به داخه‌وه
هێزه‌كه وه‌كو پێویست به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستان.
ئه‌وه‌بوو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر لق و سوتاندیان، به‌ڵام له رووی مرۆییه‌وه
هیچ زیانێك نه‌بوو، داوا له ده‌زگا یاساییه‌كان ده‌كه‌ین لێپیچینه‌وه‌یه‌كی توند
له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و سیاسه‌ته له عێراق په‌یڕه‌و
بكه‌ن.
به‌شبه‌حاڵی خۆمان پێمانوایه هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا،
هه‌ڵكوتانه سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و لێدانه له دۆخی سیاسی، هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی
ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه، بۆیه زۆر به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و یاسا و رێسا چی له‌به‌رده‌ست
هه‌بێت ده‌گرینه‌به‌ر.
زه‌مه‌ن: هه‌ڕه‌شه‌كان پێشتر چۆن چۆنی بوون، چیان ده‌وت؟
شوان محه‌مه‌د: دیاره ئه‌وان قسه‌یه‌كی كاك هۆشیار زێباریان به دڵی خۆیان
ته‌فسیر كردبوو، به‌ڵام نیه‌ته‌كه وازح بوو ئه‌و قسه‌یه‌یان وه‌كو كراسه‌كه‌ی
عوسمان به‌كارهێنا، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته قوڵایی هه‌یه. چونكه ئه‌وان ده‌یانزانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌روبه‌ندی رێككه‌وتنێكی گشتگیرن له‌سه‌ر
پرسه‌كان، بۆیه هه‌وڵیاندا ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه.
پێموانیه ئه‌و بابه‌ته دوور بێت له ده‌ستی ده‌ره‌كی و ده‌ستی هه‌ندێك
لایه‌نی چه‌كداری توندڕه‌و له عێراق.
زه‌مه‌ن: له دوای ئه‌م رووداوه كاركردنی ئێوه و پارته كوردییه‌كانی دیكه
ئاسایی ده‌بێت یاخود ئه‌مه قۆناغێكی نوێیه؟
شوان محه‌مه‌د: به‌نیسبه‌ت پارته سیاسیه‌كانی كوردستان، به تایبه‌تیش
پارتی گه‌لێك هه‌وراز و نشێومان بینیوه، ئێمه ده‌زانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و
قه‌یرانانه دێنه پێشه‌وه، بۆ داكۆكی له داواكاری كورد و پشتگیركردن له كورده‌كانی
شاری به‌غدا سورتر ده‌بین.
زه‌مه‌ن: كاردنه‌وه و به ده‌مه‌وه هاتنی لایه‌نه عێراقیه‌كان چۆن چۆنی
بووه؟
شوان محه‌مه‌د: تاوه‌كو ئێستا زۆربه‌ی لایه‌نه كوردستانیه‌كان ناڵێم به
سوپاسه‌وه چونكه ئه‌وان به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان هه‌ستان و بۆ به‌رگریكردن له
ئاڵای كوردستان، چونكه ئه‌و ئاڵایه به ته‌نیا هی ئێمه نیه.
زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسی و نوێنه‌ری وڵاتان و كونسوڵخانه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌یان
ئیدانه‌كرد، چونكه ئه‌وه ره‌وشی وڵاته‌كه به‌ره‌و نارامی ده‌بات.
زه‌مه‌ن: له كاتی هێرشه‌كه‌دا ئێوه له‌وێبوون، چۆن ده‌ربازتان بوو؟
شوان محه‌مه‌د: ئێمه هه‌وڵماندا به هیچ شێوه‌یه‌ك پێكدادان نه‌بێت و هه‌وڵماندا
خۆپارێزی بكه‌ین، چونكه ده‌مانزانی ئه‌وان به چ نیه‌تێك هاتوون، ئه‌یانویست
پێكدادان هه‌بێت، به‌ڵام وامانكرد نیه‌ته‌كه‌یان نه‌یه‌ته‌دی.
زه‌مه‌ن: له ژێر سایه‌ی ئه‌م هه‌موو گروپه چه‌كدارانه‌دا كورد ده‌توانێت
له به‌غدا كاره‌كانی بكات به‌بێ كێشه یاخود ئه‌مه ته‌نیا رووداوێك بووه؟
شوان محه‌مه‌د: كورد له كاتی سه‌رده‌می به‌عسدا كاریكردووه، ئه‌مه
هانمانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی سورتربین له‌سه‌ر كاره‌كانمان ئه‌وه پێمان ده‌ڵێت ئه‌و
كارانه‌ی كردومانن راست و دروستبوون. ئه‌و كارانه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌بووه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له حاڵه‌تی فه‌وزاو لاده‌وڵه‌دا ده‌ژین نیگه‌رانن
به‌وه.