وێنە.. شۆفێرێک دوو کەسى کوشت
12:42 - 18/10/2020
"زەمەن"
پۆلیسى هەولێر
رایگەیاند، ئەو شۆفێرەى دوو کەسى کوشتبوو، توانرا بە كەمتر لە 2 كاتژمێر دەستگیرى
بکەن و رووبەڕووى یاساى بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتى
پۆلیسى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەشی پۆلیسی ناوشار / رۆژئاوا، بنكەی
پۆلیسی شادی، دوای ئەوەی لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لە ترافیكلایتی مەخموور
ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی
جۆری (ئۆمیگا) بە ناوی (م.ب.م)، لە شوفێرێك و سەرنشینی ماتۆڕێكی بە ناوەكانی (دیلمان
عەبدولستار محەمەد) و (رێباز ئازاد ئیسماعیل)ی داوە و هەردووكیشیان گیانیان لە دەست
دابوو و شوفێری ناوبراویش هەڵاتبوو، دەمودەست تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و
توانرا بە كەمتر لە 2 كاتژمێر شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكەن و دەستگیری بكەن.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی
ماددە (24)ی هاتوچۆ، راِگیرا و ڕادەستی یاسا كرا.
پۆلیس جەخت دەكاتەوە،
هیچ كەسێك دەرفەتی ئەوەی بۆ ناڕەخسێت لە دەست یاسا هەڵبێت و هەر كەسێك تاوانێك ئەنجام
بدات، وێڕای دەستگیركردنی، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.