نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
11:31 - 17/10/2020
"زەمەن"
ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی
کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا ١٠٠
دۆلار بە ١٢٦ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەپێی
ئەو نرخانەی لە بازاڕی دراوەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای زەمەن
کەوتوون، بەراورد بە دوێنێ، نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە لە ئێستادا
١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا، دوێنی
١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزار و ٨٥٠ دیناربوو.
هاوکات، نرخی
دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:
نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی
هەرێم بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦
هەزار و ٢٥٠ دینارە
نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١
هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨
هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی
ئێرانی چوار هەزار و ١٠٠ دینارە
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی
بە ١٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە